دەزگای فام، لە یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ (2025) بەشدارییەکی چالاکی کرد. خوێنەرانی زاخۆ بەدەم کتێبەکانییەوە هاتن و پێشوازیی گەرمیان لێ کرد.
لە کتێبفرۆشییەکانی زاخۆ بەشێک لە کتێبەکانی دەزگای فام دەست دەکەون، ئەمە جگە لەوەی کە خوێنەرانی زاخۆ دەتوانن لە ڕێگای لاپەڕەکانی دەزگای فام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، داوای کتێبەکانی فام بکەن و لە ماوەی 24 تا 48 کاتژمێر دەگەیەنرێتە دەستیان.

صورة